لە شاری باب بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکاندا تەقییەوە

لەشاری باب بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلی چەتەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەردا تەقییەوە. لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەک چەتە برینداربوون.

بەپێی ئەوزانیارییانەی کە لەشاری باب، بەدەستی ئاژانسی هەواڵی فورات گەییشتووە، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە نزیک بازاڕی ئەل حال بۆمبێک کە لە ناو ئۆتۆمبێکی سەربازی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا جێگیرکرابوو، تەقییەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیک چەتە برینداربوون.

 

ک-ش