لە شاری حەسەکە زنجیرەیەک تەقینەوە ڕوویان دا

کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە کۆڵانی مەساکینی گەڕەکی ساڵحییە، کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک، لە نزیک مەیدانی مەشحەمە، دوای ماوەیەکی کورتیش لە گەڕەکی کەلاسێ ی شاری حەسەکە، سێ تەقینەوە ڕوویاندا، لە تەقینەوەی سێیەمدا ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوو.

تەقینەوەی یەکەم لە گەڕەکی ساڵحییە ڕوویدا، هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

تەقینەوەی دووەم نزیک کاتژمێر ٩:٤٥ لە نزیک گۆڕەپانی ئەلمەشحەمە لە گەڕەکی ساڵحییە، ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، لە ئەنجامدا زیانی مادی بە ناوچەکە کەوت.

تەقینەوەی سێیەم لە گەڕەکی کەلاسێ هەمان شار ڕوویدا، بەهۆی تەقینەوەکە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو.

ڕاگەیاندراوە کە تەقینەوەکە لە خاڵی پشکنیکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر رێگەی شەمەندەفەری گەڕەکی کەلاسێ ڕوویداوە.

ک-ش