لە شێراواى عەفرین ٢ چەتە کوژران

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لە ناوچەى شێراوا لە دژی ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى جەبهەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین (HRE) لە دژی چەتەکانى جەبهەی شامی لە ناوچەى شێراوا چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین دوێنێ لە دژی گروپی چەتەى جەبهەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"چالاکییەکانى شەڕڤانانمان لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە عەفرین بەردەوامییان هەیە. لە ئەنجامى ئەو چالاکییانەى کە تیمەکانمان ئەنجامیان دەدەن، هێزە داگیرکەرەکان گورزی قورسیان بەردەکەوێت و لەو چوارچێوەیەدا:

شەڕڤانمان دوێنێ ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ١٥ی بەفرانبار لە گوندی گۆبەل لە ناوچەى شێراوای عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى چەتەکانى جەبهەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامى ئەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلەکەشیان تێکشکێنرا".

ر.م