لە شێراوای عەفرین ٤ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی رزگاری عەفرین ڕایانگەیاند کە لەچالاکی شەڕڤانەکانیان لە ناوچەی شێراوای عەفرین ٤چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران و٧چەتەی تربرینداربوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی شەڕڤانەکانیان لەعەفرین و دەورووبەری لەدژی داگیرکەران ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە چالاکی هێزەکانمان لە ناوچەی شێڕاوای عەفرین ٤چەتەی سەربەدەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژراون و٧چەتەی تریش برینداربوون.

لە دەسپێکی ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە:

" شەڕڤانانی ئێمە چالاکییەکانی خۆیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە عەفرین ودەورووبەری بەردەوام دەکەن. لە چوارچێوەی ئەو چالاکییانەدا، ڕۆژی ٦ی نیسان شەڕڤانانی ئێمە چەند ترێکس ودۆزری سوپای تورکیایان کە خەریکی ڕووخاندنی ماڵ ومەدرەسەی گوندی جلبرێ-ی شێراوا بوون کردە ئامانج.

لەئەنجامدا ترێکس و دۆزرەکەی سوپای تورکیا تێکشکا وئەوچەتەیەک کوژرا.

لەهەمان ڕۆژدا شەڕڤانانی ئێمە لەدژی بارەگایەکی چەتەکانی سوڵتان موردای سەربەدەوڵەتی تورکیا چالاکییەک ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٣چەتە کوژران و ٧چەتەی تریش برینداربوون.

ک٠ش