لە شەداد-ی سەر بە حەسەکە تەقینەوەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە

لە ناوچەی شەدادی سەر بە پارێزگای حەسەکە تەقینەوە ڕوویداوە و لە ئاکامیدا منداڵێک شەهید بوو و ۲ هاوڵاتی و شەڕڤانێک بریندار بوون.

ئەمڕۆ ۳ شەممە، لە ناوبازاڕی شارۆچکەی شەداد-ی سەر بە پارێزگای حەسەکە-ی ڕۆژاڤای کوردستان لە ڕێگەی مۆتۆرسکیلتێکەوە تەقینەوەیەک ڕوویداوە.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی شارۆچکەکە، تەقینەوەکە برینداربوونی ۳ هاوڵاتی و شەڕڤانێکی هێزەکای سوریای دیموکراتیک - قەسەدەی لێکەوتووەتەوە. لە نێو بریندارەکاندا یەکێکیان منداڵێک بووە بەناوی حارس حەسەن تەمەن ۱۳ ساڵان. ڕاگەیەندرا، لە پاش ئەوەی بریندارەکان بۆ چارەسەری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری حەسەکە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە حارس-ی تەمەن ۱۳ ساڵان ژیانی لەدەست داوە.
  

هـ.هـ