لە شەفا وسووسێ-ی هەجین شەڕێکی سەخت لەئارادایە

چەتەکانی داعش سوودوەرگرتن لە نالەباری کەش وهەوای ناوچەکە هێرشیان کردە سەربنکەکانی شەڕڤانانی قەسەدە لە شەفا وسووسێ لەهەجین.لەئەنجامدا لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وچەتەکانی داعش شەڕێکی سەخت لەئارادایە.

لە چوارچیوەی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە کە بەشەڕی( نەهێشتنی تیرۆر) ناوی لێکراوە لە بەرەی شەفا و سووسێ سەربە هەجین، چەتەکانی داعش سوودیان لە کەش وهەوای ناوچەکە وەرگرتووە و بە زرێپۆش هێرشیان کردووەتە سەرخاڵی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە، تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانی قەسەدە و چەتەکانی داعش بەردەوامە.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وەڵامی ئەوهێرشانەیان داوەتەوە وسەرچاوە سەربازیەکان ڕایانگەیاندووە کوژراوی چەتەکان زۆرن، و شەڕ بەسەختی بەردەوامە.

ک-ش