لە شەهبا ئامادەکاری بۆ فیستیڤاڵی لێلۆن دەکرێت

کۆمیتەی ئامادەکاری فیستیڤاڵی لێلۆن لە شەهبا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و کاروچالاکیەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.

فیستیڤاڵی لێلۆن فیستیڤاڵێکی نێونەتەوەییە کە لە کەمپی عەفرینی شەهبای ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێێت. جەوهەری فیلمەکان لەسەر ئازاری گەلانی سوریایا کە لە ئەنجامی شەڕدا دروست بوون.

کۆمیتەی ئامادەکای فیستیڤاڵی لێلۆن لە کەمپی بەرخۆدانی شەهبا کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و باسی کاروچالاکیەکان و ئامادەکاریەکانی کرد.

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەکە بەناوی مح ئەلئەرسەلان قسەی کرد و ڕایگەیاند چەند ڕۆژی تر پەردەی فیلمەکە هەڵدەگیرێت و وتی،"ئەم فیستیڤاڵە لەبارەی ئەو کەسانەیە کە لەسەر زێد و خاکی خۆیان دوور کەوتوونەتەوە و ئێستا لە دۆخی پەنابەریدا دەژین. فیستیڤاڵەکە کۆچبەری و ژیانی گەلی عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی و دۆخی جیهان لە سەردەمی کۆرۆنادا پیشان دەدات. ئامانجیش ئەوەیە کە بیدەنگی لەبەرانبەر ئەو هەرێمانەی کە لەژێر داگیرکەری دەوڵەتی تورکە هەڵبگیرێت."

ئەرسەلان وتیشی،"نزیکەی ٢ هەزار و ٢٠٠ فیلم لە ١٥٠ وڵات بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کردووە و ئێمە ٥٨ فیلمان قبوڵ کرد. فیلمەکان لە کەمپەکانی شەهبا پیشان دەدرێن. هیوامان وایە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بێدەنگی جیهان دروست بکەن.

ف.ق