لە شەهبا بە هۆی تەقینەوەی مینێکی داعشەوە دوو منداڵ بریندار بوون

لە ناوچەی شەهبای باکور و رۆژهەڵاتی سوریا مینێکی چێندراوی پاشماوەی داعشەکان تەقیەوەوە و بەو هۆیەوە دوو منداڵ بریندار بوون.

سەرچاوەیەک لە شەهباوە رایگەیاند، لە گوندی تل شعیر مینێک تەقیوەتەوە کە مینەکە هی چەتەکانی داعشە و لە کاتی داگیرکردنی ناوچەکەدا ئەو مینە چێنراوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینەکەدا، دوو منداڵ بریندار بوون بە ناوەکانی شاهی مەنان عەبدولکەریم (١٤ ساڵان) و یەحیا حسێن (١١ ساڵان) کە خەڵکی شاری عەفرینن و بە هۆی داگیرکردنی شارەکەیان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، کۆچی شەهبایان کردووە.

ئەو دوو منداڵە بریندارە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرین کراون و لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستیان باشە.

ز.ش