لە شەڕا وشێراوای عەفرین تانکێک و٢بارەگای سەربازیی تورکیا تێکشان؛٦ سەربازکوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە زنجیرە چالاکییەکی شەڕڤانانەکانیدا لە ڕۆژی ١٩ی نیسان لە شەرا، شێراوا وعەزاز لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەربەلانی کەم ٦ سەربازی سوپای تورک کوژران.

هێزەکانی رزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانی لە عەفرین وعەزازلە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لەراگەیەنراوەکەی هێزەکانی رزگاری عەفرینداهاتووە:

" لە چالاکی هێزەکانمان لە ناوچەکانی شەرا ،شێراوا وعەزاز کە لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی ئەنجامدراوە بەلانی کەم ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٧سەربازی تریش برینداربوون.

لە ڕۆژی ١٩ی نیسان بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گوندی مەریەمین-ی ناوچەی شەرا-ی عەفرین لەدوو قۆڵەوە کرایەئامانج. لەوچالاکییەدا تانکێکی سوپای تورکیا تیکشکا.هەروەها بارەگایەکی تری سوپای تورکیا کە بەنیازبوو بەهانای سەربازانی تورکەوە بچێت کرایە ئامانج. لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ٤سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٣سەربازی تریش بریندابوون.

بارەگایەکی سەربازی ڕووخێندرا

هاوکات هێزەکانمان لە گوندی مریەمین، بارەگایەکی سەربازی دیکەیان کە تایبەتە بە چەکی قوورس کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا بارەگاکە ڕووخێندرا و٢سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٤سەربازی تریش برینداربوون.

لە عەزاز چالاکی ئەنجامدرا

لەهەمان ڕێکەوتدا هێزەکانمان لەناوچەی وێلاد قاد-ی عەزاز لەدژی بارەگایەکی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا بارەگاکە ڕووخێندرا،بەلام ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

لەشێراوا بەچەکی قوورس چالاکی ئەنجامدرا

هاوکات چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە لەگوندی کێمارێ-ی سەربە ناوچەی شێراوای عەفرین کە بۆ بڕینی ڕێەگە خەریکی دروستکردنی دیواربوون، لەلایەن هێزەکانمانەوە بەچەکی قوورس کرانە ئامانج. تائیستا ئەنجامی ئەوچالاکییە ئاشکرا نەکراوە و زانیاری وردمان دەست نەکەوتووە.

بەگشتی لەئەنجامی ئەو زنجیرەچالاکییانەدا تانکێک تێکشا و٢بارەگای سەربازی سوپای تورکیا بەتەواوی ڕووخێندران وهەروەها ٦ داگیرکەر کوژران و٧داگیرکەری تریش برینداربوون.

دەربارەی ٢چالاکی تریش زانیاری ورد لەبەردەستدانییە.لە ڕۆژانی داهاتوودا ڤیدیۆی چالاکییەکان بۆ ڕایی گشتی بڵاودەکرێتەوە.

ک-ش