لە عامودێ سەرکەوتنی قەسەدە بەسەرداعشدا پیرۆزکرا

لە شاری عامودێ-ی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قسەدە بەسەرچەتەکانی داعشدا پیرۆزکرا.

پێکهاتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا بەمەراسیمی گرسەیی سەرکەوتنی هێزەکانی سووریای دیمەکراتیک بەسەرچەتەکانی داعشدا پیرۆزدەکەن.

بە بۆنەی سەرکەوتنی قەسەدە بەسەرداعش و کۆتایی هێنان بە دەسەلاتی چەتەکانی داعش لە سووریا، هاووڵاتیانی شاری عامودێ-ی ڕۆژئاوای کوردستان مەراسیمێک-یان بەڕێوەبرد. لەسەرەتای مەراسیمەکەدا لە گۆڕستانی شەهیدان مەراسیمێکی سەربازیی ئەنجامدرا. دواتر گەل بەرەو مەیدانی سەیرانێ بەڕێکەوتن و لەویدا بەشایی و گۆڤەن سەرکەوتنی قەسەدەیان پیرۆزکرد.

لە مەراسیمەکەدا زیوەرعەلی لەسەرناوی خانەوادەی شەهیدان قسەیکرد و وتی، " ئەوسەرکەوتنەی کە ئیستا مسۆگەربووە لەسایەی خوێنی شەهیدان و شەڕڤانانی ئێمەدایە. ئێمە ئەم سەرکەوتنە پێشکەشی شەهیدانی خۆمان دەکەین."

هەڤال ڕووبارلەسەرناوی هێزی سەربازیی قسەیکرد و وتی، " شەڕڤانانی ئێمە باش دەزانن کە دەبێت چۆن گەلی خۆیان بپارێزن."

هەروەها عەبدوڵا ئەحمەد لەسەرناوی مەجلیسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە لەسایەی رامانی ڕێبەرئاپۆ و خوێنی شەهیدان ئێمە سەرکەوتین. ئێمە ستەمی ٦سالەی داعشمان لەناوبرد.

ک-ش