لە عەزاز تەقینەوەیەک روویدا و سەرەک چەتەیەک کوژرا

لە گوندێکى عەزاز، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراوە تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە سەرەک چەتەیەک بە ناوی ابو دراع منغ کوژرا.

ئاژانسى هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، لە عەزاز، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلی سەرەک چەتەیەک بە ناوی ابو دراع منغ  تەقییەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە گوندی تورکمان بارح ئۆتۆمبێلی ئەو سەرەک چەتەیە تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سەرەک چەتە ابو دراع منغ کوژراوە و کەسانى تری ناو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون.

ژ.ت