لە عەزاز شەڕ لە نێوان سوپای تورک و چەتەکانی فیرقەى ٢٣ روویدا

شەوی رابردوو لە گوندی سجۆ لە عەزاز لە باکووری حەلەب شەڕ لە نێوان سوپای تورک و چەتەکانی فیرقەى ٢٣ روویدا.

بەپێی زانیارییەکان، سوپای تورکی داگیرکەر ئەبو سەمیر سەرەک چەتەی فیرقەى ٢٣ ی دەستگیرکردووە و بەو هۆیەوە شەڕ لە نێوان گروپە چەتەکەى فیرقەى ٢٣ و سەربازانی تورک دا روویداوە.

هاوکات بەهۆی ئەوەى ئۆتۆمبێلێکى سەربازی لە نزیک گۆڕەپانی سجۆ لە عەزاز منداڵێکى کردبوو بە ژێرەوە، خەڵک رژانە سەر شەقامەکان و لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئۆتۆمبێلێە سەربازییەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان بەردباران کرد.

ژ.ت