لە عەزاز لە نزیک مۆڵگەیەکی چەتەکانی تورکیا تەقینەوە ڕوویدا

ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ لە ناوەندی شاری عەزازی داگیرکراو تەقینەوەیەکی مەزن ڕوویداوە و ٤ کوژراو ۱۰ برینداری لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر ۱٤:۰۰ پاشنیوەڕۆ بەکاتی ڕۆژئاوای کوردستان، لە شاری عەزازی داگیرکراو سەر بە هەرێمی شەهبا، لە نزیک مۆڵگەیەکی چەتەکانی بەناو سوپای ئازادی سوریا کە سەر بە سوپا داگیرکەرەکەی تورکیان لە ڕێی ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو تەقینەوەیەکی مەزن ڕوویداوە.

لەوبارەوە ئاژانسی ئانەهای ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کردوە: "تەقینەوەکە ٤ کوژراو کە دوانیان منداڵن و ۱۰ برینداری لێکەوتەوە  و زیانی مادی زۆریشی بە مۆڵگەکەی چەتەکان گەیاندووە".

شایەنی بیرهێنانەوەیە، پێش چەند ڕۆژێک هەر لە شاری عەزاز لە نزیک مۆڵگەیەکی دیکە تاقمە چەتەکانی بەناو سوپای ئازادی سوریا تەقینەوەی دیکە ڕوویدا بوو و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر ئەندامانی میتی تورکیا و چەتەی سوپای ئازاد کوژرابوون.

هـ.هـ