لە عەفرین ۱۲ چەتەی تورکیا کوژران و برینداربوون

لە سنوری کانتۆنی عەفرین شەڕڤانان لە دژی چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر چالاکیان ئەنجام داوەتەوە و لە ئاکامیدا ١٢ چەتە کوژراون و برینداربوون.

لەو بارەوە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕێگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە:
دوێنێ هەینی، لە سنوری شاری مارع، شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیای داگیرکەریان کردۆتە ئامانج و ئەوەندەی
زانراوە بەهۆیەوە ٢ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوەتی لەناوبراوە.
ڕێککەوتی ۲۲ ئەم مانگەش، لە گوندی کەفەر خاشری سەر بە شارۆچکەی عەزازی داگیرکراو، دەستەیەک لە شەڕڤانان لە ٢ قۆلەوە 
بنکە و بارەگاکانی چەتەکانی سوپای تورکیایان کردۆتە ئامانجی چالاکی و لەوێش شەڕ و پێکادانێکی دژوار ڕویداوە و 
تێیدا ٤ چەتەی تاقمی جەبهەی شامییە کوژراون و ٦ی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی لێدوانەکەی هیزەکانی ڕزگاری عەفرین هەمان ڕۆژ سوپای تورکیا بە تۆپ و هاوەن گوندەکانی هەرێمی شەهبای تۆپباران کردووە، ئەوەش
زیانكی زۆری بە گوندنشینانی ناوچەکە گەیاندووە.

 

هـ.هـ