لە عەفرین دە هاووڵاتی دیکە ڕفێندران

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لە عەفرین دە هاووڵاتی عەفرینیان ڕفاند. لە دوومانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ کەس ڕفێندراون.

سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی دوێنێ لە گوندی دێرشەوان-ی ناوچەی شەرای عەفرین ١٠ هاووڵاتی مەدەنییان ڕفاند.

ناوی ئەوکەسانەی کە ڕفێندراون بریتین لە، نەبیح خەلیل ئیجلێ٥٥ ساڵان، هاوسەری هاووڵاتییەک بەناوی هورۆ مەنان عوسمان، لەتیفە ٣٥ساڵ تەمەن، مولێدا عەبدولڕەحمان خەلیل، ویدات وەقاس، ئەمیرە شەهمێ، عەدنان عومەرمەجید و دایکی فەهیمە ٥٠ساڵ تەمەن، حەسەن ئەحمەد و دایکی بەناوی زەینەب.

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکان چەند ڕۆژ پێش ئیستاش ٢٠ هاووڵاتی تری عەفرینیان ڕفاندبوو.

ک-ش