لە عەفرین سەرچەتەیەکی داعش بەدیل گیرا

یەکێک لە سەرچەتەکانی داعش عادل موسا عەبدولجەزار لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی شەڕڤانانی یەپەگەدا لە عەفرین بەدیل گیرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە، ڕایگەیاند ئەنجامی قۆناغی دوویەمی بەرخۆدانی سەردەم شەڕڤانانی یەپەگە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە عەفرین عادل موسا عەبدولجەرا یەکێک لە سەرچەتەکانی داعش بەدیل گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە:لە ڕێکەوتی ١١ی ئاب/٢١ی گەلاوێژ لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی شەڕڤانان سەرچەتەیەک بەناوی موسا عەبدولجەزار (ئەبو کەرەم)-یان بەدیل گرتووە، ئەو سەرچەتەیە لەم دواییانەدا نازنای ئەبو بەسیرخەزاویی لەخۆی نابوو.

یەپەگە دەستنیشانی کردووە کە تێکۆشانی ئێمە لە دژی ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش کە مەترسییەکی هەرە گەورەیە بۆ ڕۆژهەلاتی ناوین وشۆڕشی ڕۆژئاوا وباکووری سووریا بەردەوام دەبێت و تا ڕزگار کردنی تەواوی خاکەکەمان لەدەستی تیرۆریستان بەبێ وەچان تێکۆشان دەکەین.

یەپەگە ئاشکرای کردووە: ئەو سەرچەتەیە لە شارەکانی باب، حەما، حەلەب، ئیدلب، ڕەقە، مەیادین، تەبقا و دەرعا کاری سیخوڕی و هەواڵگریی بۆ چەتەکان کردووە، یەپەگە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە ناوبراو لە بارەی پەیوەندییەکان و پشتگیرییەکانی دەوڵتی تورکیا بۆ چەتەکانی داعش زانیاریی گرنگی خستووەتە ڕوو.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە "عادل موساعەبدولجەزار لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە لایەن یەکینەکانی دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراوە."

ک-ش