لە عەفرین سەرچەتەیەکی فەیلەق-ی شام کوژرا

ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕایگەیاند، کە لە چالاکییەکدا هێزەکانیان سەرچەتەی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام-یان لە عەفرین کوشت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لەدژی سەرچەتەیەکانی چەتەکانی فەیلەقی شام لە ناوچەی ڕاجۆی عەفرین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتووندا، هاتووە: شەوی ڕابردوو شەڕڤانانمان چالاکییەکیان لەدژی سەرچەتەیەکی گرووپی پشکنینی سەر بە چەتەکانی فەیلەقی شام بەناوی محەمەد عەلی، کە ناسراوە بە ئەبوو دووجان و خەڵکی پارێزگای لازقییەی سوریابووە، ئەنجامداوە.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە شەڕڤانان چالاکییەکەیان لەکاتێکدایە ئەنجامداوە، کە سەرچەتە محەمەد عەلی بە ئۆتۆمبێلی خۆی بەسەر ڕێگای نێوان مەیدان ئەقبەس و قەرابابای سەر بە ناوچەی ڕاجۆدا ڕۆشتووە، لە ئەنجامدا سەرچەتەکە کوژراوە.

ک-ش