لە عەفرین لە ٢ ڕۆژدا ١٧ کەس و لە ١٨ ڕۆژدا نزیکەی ١٠٠ کەس ڕفێندران

لە عەفرینی داگیرکراودا ٥ هاوڵاتی مەدەنی تر لە لایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە ڕفێندران. لە ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٩٤ کەس رێفێندراون.

بە پێی زانیاریەکان، سوپاری تورک و چەتەکانی لە گوندی سەنەرێی سەر بە ناوچەی شیێ ٤ کەسی مەدەنیان ڕفاندووە.

ناوی کەسە ڕفێندراوەکان ئەمانەن: محەمەد حەسەن ئەشوانی، حەسەن ئەحمەد سۆرۆ، عەبدۆ محەمەد ئەحمەد و کەمال خەلیل مەحموود.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش هاوڵاتیەکی مەدەنی بە ناوی ئەحمەد مستەفا جنیدی کە خەڵکی جندرێسە ڕفێندرابوو و چارەنووسی نادیارە.

مانگ و نیوێک لەمەوبەریش لە هەمان ناوچە هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی حسێن عەلی حەسەن ڕفێندرابوو و چارەنووسی ئەویش نادیارە.

داگیرکەران لە ١٧ی ئەیلول (٢٦ی خەرمانان) لە گوندی سەنەرێی ناوچەی شیێ ٤ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

لە گوندی شێخوتکای ناوچەی مابەتاش هەمان ڕۆژ هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد شێخ سەیدی ڕفێندرا.

لە ١٦ی ئەیلول (٥ی خەرمانان) لە ناوچەی جندرێس و شیێ ٧ کەس لە لایەن چەتەکانی ئەنقەرەوە ڕفێندران کە ژنێکیان تێدایە. هیچ زانیاریەک لەسەر هاوڵاتیە مەدەنیەکان ئاشکرانەکراوە.

لەم مانگانەی دواییدا هێرشی چەتەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی سڤیل زیادیکردووە. ڕۆژ نییە خەڵکی مەدەنی نەڕفێندرێن. لە سەرەتای مانی تەموزەوە (پوشپەڕ) بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی ڕفێندراون. بە پێی زانیاریەکان، لە مانگی تەموز و ئەیلولدا (گەلاوێز و خەرمانان) زیادتر لە ٥٠٠ هاوڵاتی ڕفێندراون. بە پێی زانیاریەکانی (ANF) لە دەستپێکی ئەم مانگەوە زیادتر لە ٧٣ کەس ڕفێندراون. پێشبینیدەکرێت ئامارەکە زیادتر بێت.

ف.ق