لە عەفرین هاووڵاتییەک لە ژێر ئەشکەنجەی سەربازانی سوپای تورکیادا کوژرا

ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیان-ی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیا وچەتەکانی بەردەوامە، هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیش بە هۆی ئەشکەنجە چەتەکانی سوپای تورکیاوە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە عەفرین ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا وچەتەکانی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد ئیبیش-ی ٥٥ ساڵ تەمەنیان لە گوندی هەسانا بە بێ هیچ هۆکارێک ڕفاندووە و دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.

هەمان سەرچاوە دەستنیشانی کردووە کە چەتەکان پێشتر کچی محەمەد ئیبیش-یان ڕفاندبو و دوای وەرگرتنی بڕە پارەیەکی زۆر کچەکەیان ئازاد کرد. دواتر محەمەد ئیبیش-یان ڕفاند وناوبراو بەهۆی زۆری تەمەن لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا .

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە گوندی ئافازێ-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین ، گروپێک لە چەتەکان-ی لیوای شام ٨ هاووڵاتیی بە ناوەکانی  ئەمین ڕەشید داوود(٤٤)، حۆرێک عەبدۆعەلۆ(٤٥)، ئەمین مەحیەدین عەلۆ(٣٢)، زیاد نووری زیاد(٣٨)، خەبات محەمەد حەسەن(٢٧)، خالد محەمەد ناسح(٣٥) و دوو برا بەناوەکانی محەمەد ئەحمەد حەنان (٣٤) و ئەحمەد حەنان (٣٠) تەمەنیان ڕفاندووە.

سەرچاوەکە دەستنیشانی کردووە کە چەتەکان ئەو هاووڵاتییانەیان بردووەتە بەندیخانەی گوندی قۆبێ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین و بۆ ئازادکردنیان داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

ک-ش