لە عەفرین و باب سێ چەتە کوژران

هیزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیی هیزەکانیان لەنێوان ٤ -٧ی ئازاردا ٣ چەتە کوژران و ٤ چەتەش بریداربوون.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکیەکانیان ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

ڕۆژی ٤ی ئازار

چەتە داگیرکەرەکان هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر شاروچکەی شێخ عیسا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا شەڕ دروست بوو و چەتەکان پاشەکشێیان کرد. ژمارەی کوژراو و برینداری دوژمن نەزانرا.

ڕۆژی ٥ی ئازار

لە عەزاز هێزەکانمان لە بەرانبەر بارەگای سوپای داگیرکەری تورکی داگیرکەر چالاکیەکی تایبەتی ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا تانکێک تێکشکێنرا. ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانرا.

ڕۆژی ٦ی ئازار

لە عەفرین هێزەکانمان لەدژی چەتەکانی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ جەتە برینداربوون.

لە عەزاز ٢ ئۆتۆمبێڵی چەتە داگیرکەرەکان سووتێنران.

ڕۆژی ٧ی ئازار

لە گوندی برج حەیدەری ناوچەی شێراوا هێزەکانمان لە بەرانبەر چەتە داگیرکەرەکان چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ جەتە کوژران و چەتەیەکیش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا.

لە هێڵی باب هێزەکانمان ٢ چالاکیان ئەنجامدا و بە قەناس لە دوژمنیاندا و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و چەتەیەکیش بریندار بوون.

بە گشتی لە ئەنجامی چالاکیەکانی ٤ ڕۆژ دا ئەوەندەی ئاشکرا بووە، ٣ جەتە کوژراون و ٤ جەتەش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورکیش گوندەکانی شەڕا، شێراوا و گوندەکانی هەرێمێ شەهبا بێوەستان تۆپباران دەکات.

ف.ق