لە عەفرین و عەزاز ٣ چەتە کوژران

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانیاندا لە عەفرین و عەزاز ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون.

چالاکییەکانی تۆڵەسەندنەوە لە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە شاری عەفرین و دەوروبەری بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی رزگاریی عەفرین راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوەو تیایدا ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی هێزەکانیاندا ٣ چەتەکی دەوڵەتی تورک کوژران.

راگەیەنراوەکەی هێزەکانی رزگاریی عەفرین بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، لە عەفرین و عەزاز زنجیرە چالاکیەکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا.

لە ٣ی تشرینی دووهەم لە گوندی ڤیلا قادیی سەر بە ناوچەی شەرا، لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و هێزەکانمان چالاکییەکیان ئەنجامداو بەو هۆیەوە چەتەکەک کوژرا.

لە هەمان رۆژدا هێزەکانمان لە گوندەکانی جلبر و باسڵی ناوچەی شێراواش لە دژی سوپای تورک و چەتەکانی چالاکیەکیان ئەنجامدا. بەڵام زانیاری لەسەر زیانی هێزە داگیرکەرەکانمان بەدەست نەگەیشتووە.

هەمان رۆژ لە گوندی کل جبرینی هەڕمی عەزازیش لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ٢ چالاکی ئەنجام دران و بەو هۆیەوە ٢ چەتە کوژران.

لە دوای چالاکیی هێزەکانمان، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سۆخانەک و ئاقیب و بێنێی سەر بە ناوچەی شێراوا و هەروها گوندەکانی مالکییەو شەوارخ و قەڵای شەوارخی سەر بە ناوچەی شارایان تۆپباران کرد کە خەڵکی مەدەنی تیایاندا نیشتەجێن."

ز.ش