لە عەفرین ٢ تەقینەوە روویاندا

عەفرین کە لە ژێر داگیرکەرییی دەوڵەتى تورک و چەتەکاندایە ٢ تەقینەوە تیایدا روویدا. تەقینەوەیەک لەسەر رێگای راجۆ لە نزیک خاڵی چەتەکان و تەقینەوەکەى تریش لەسەر رێگای عەفرین – عەزار روویدا.

لە عەفرین دوو تەقینەوە روویاندا کە لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتى تورک و چەتەکانیدایە.

یەکێک لە تەقینەوەکان لەسەر رێگای راجۆ لە نزیک خاڵی پشکنینی 'پۆلیسی سەربازیی' سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر روویدا.

تەقینەوەکەى تریش لەسەر رێگای عەفرین – عەزاز لە رێگەى ماتۆڕ سکیلێکى بۆمبڕێژکراوەوە روویدا.

تاوەکو ئێستا لەبارەى زیانەکانى ئەو دوو تەقینەوەیەوە زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت