لە عەفرین، ٢٠٠ سڤیل شەهید بوون و ٥٠٠ی دیکەش بریندار بوون

ئەرتەشی تورک و چەتەکانی ئەردۆغان ماوەی ٣٤رۆژە بی پسانەوە هێرش دەکەنە سەر عفرین و زیدی خەڵکی مەدەنی بە ئامانج دەگرن، بەو هۆیەشەوە سەدان سڤیل شەهید و بریندار بوون، کە بەشیکی زۆریان ژن و منداڵن.



لە ٢٠ی کانوونی دووەمەوە تا ئەمڕۆ، ١٧٦کەسی مەدەنی شەهید بوون،  کە ٢٧یان منداڵ و ٢١یەکیشیان ژن بوون.
هەروەها ٤٨٤کەسی دیکەش بریندار بوون، کە لە ناویاندا ٦٠منداڵ و ٧١ ژن هەن. زۆربەی شەهید و بریندارەکان لەلایەن فرۆکە جەنگیەکان و فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانەوە کراونەتە ئامانج.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی کانتۆنی عەفرین، ئانجێلا ڕەشۆ، لەو بارەیەوە زنیاری داوە و ڕایگەیاندوە:
وێڕای ئەو ئامارەش، نەمانتوانیوە خۆمان بگەیەننە تەرمی چەندین کەسی دیکەی مەدەنی، کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکان ژیانیان لەدەست داوە و دەڵێت:
دەوڵەتی تورک بەو هێرشانە ویستی  کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات و چەندین ئاوارەی سوری لە عەفرین شەهید بوون، کە لە شوێنەکانی دیکە سوریاوە پەنایان بۆ ئەو کانتۆنە هێنا بوو و بەم شێوەیە ئەم کۆمەڵکوژیانە دەخاتەڕوو:
کۆمەڵکوژی یەکەمی دەوڵەتی تورک لە دژ بە هاوڵاتیانی گەرەکی تریندێی عفرین ئەنجام دراو و تێیدا خیزانێکی هەرێمی کەفەر حەمرای ئیدلب، کە پەنای بۆ عفرین هێنا بوو، کرانە  ئامانج و دوو ئەندامی ئەو خیزانە شەهید بوون، کە یەکێکیان منداڵ بووە و ٤ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

کۆکوژی دووەمیش ڕۆژی ٢١ی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو، لە گوندی جلبڕێ ئەنجام دروە و لەوێش خیزانێکی هەرێمی مەریەمین، کە ئاوارەی عفرین ببوو، کرانە ئامانج و  ٨ ئەندامیان خێزانەکە شەهید کراون و ١١ئەندامی دیکەش بریندار بوون.


کۆمەڵکوژی سێیەم ٢٦ی هەمان مانگ لە ناوجەی ماباتا ئەنجام درا و ٦کەسی مەدەنی شەهیدکران و کەسێکیش بریندار بوو.
کۆمەڵکوژی چوارەمینیش، لە هەرێمی گۆبەڵی لە دژی خیزانێکی ئاوارە ئەنجام درا بوو و ٨ئەندامی خێزانەکە شەهید ببوون و ٨ی تریش بریندار بوون.
هەروەها لە ناوچەی رەجۆ فرۆکە جەنگیەکان خیزانێکی ئەرمەنیان بۆردومان کرد بوو و منداڵێک شەهید ببوو و دایک و باوکەکەشی بریندار ببوون.
ئەئنجێلا ڕەشۆ، لە کۆتاییدا دەلێت: وێرای هێرشی خەستی دەوڵەتی تورک ، خەڵکی عەفرین ماڵ و زێدی خۆیان چۆڵ ناکەن و بڕیاری بەرخودانیان داوە.