لە عەفرین ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە ڕایگەیاند، شەڕڤانان یەپەگە لە ناوچەی ڕاجۆ وبلبلێ-ی عەفرین ٢ چالاکییان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان ئەنجامدا. یەپەگە دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی ئەوچالاکییانەدا ٣ چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە دەربارەی چالاکی شەڕڤانانی یەپەگە لە عەفرین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. یەپەگە ئاشکرای کرد کە ڕۆژی ٢ی تەشرینی یەکەم/ ١٠ی ڕەزبەر لە ناوچەی ڕاجۆ وبلبلێ-ی عەفرین لەدژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامداوە.

یەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

" لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەم لەعەفریندا هێزەکانمان لەدژی چەتەکانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لە ڕۆژی ٢ی تەشرینی یەکەم/١٠ی ڕەزبەر، یەکینەیەکی ئێمە لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی فرقەی حەمزە لە گوندی حاجی خەلیل-ی ناوچەی ڕاجۆ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشکا و٢ چەتە کوژران و٣ چەتەی تربریندار بوون.

لەهەمان ڕۆژدا هێزەکانمان لە سەر ڕێگەی گوندی شێخورەزێ-ی ناوچەی بلبلێ لەکەمینێکدا چەتەکانی فیرقەی یەکەمی سووڵتان موورادیان کردە ئامانج. لەو کەمینەدا چەتەیەک کوژرا."

ک٠ش