لە عەفرین ٣هاووڵاتی ترڕفێندران

ڕژیمی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرینی داگیرکراودا ٣ هاووڵاتی تریان ڕفاند.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە دەست ئاژانسەکەمان کەوتووە سوپای تورک و چەتەکانی لە گوندی چەقلای جندرێس-ی عەفین ٣هاووڵاتی مەدەنییان ڕفاندووە.

ڕاگەیەنراو کە حەسەن ئۆسۆی ٣٢ساڵ تەمەن،محەمەد مووردای ٤٤سالان و مووستەفا عەبدۆی ٢١ساڵ تەمەن لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانیەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

لە ڕۆژی ٩ی ئاب/١٨ی گەلاوێژدا گروپێک لەچەتەکان بەناوی حەمزات-ی سەربە دەوڵەتی تورک لە گوندی شەرقیا هاووڵاتییەکیان بەناوی فوئاد عەلی-یان ڕفاندبوو و دواتر داوای ٥٠ ملیۆن لیری سووریان کردووە بۆ ئازادکردنی.

لەهەمان ڕۆژدا لە گوندی شێخبلێ-ی ڕاجۆ سێ هاووڵاتی مەدەنی تریش ڕفێندران.

دەوڵەتی تورک وچەتەکانی لە ڕۆژی جەژنی قورباندا لە هەر یەک دانیشووانی گوندەکان ٢٠٠ دۆلاریان سەندبوو.

ک-ش