لە عەفرین ٤ داگیرکەر کوژران

شەڕڤانانی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەدژی سەرباز و جەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەرباز و ٢ چەتەی داگیرکەری تورک کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکی ‌هێزەکانیان لە ٥ی ئایاردا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی ٥ی ئایار هێزەکانمان لە هەرێمی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی ٢ چالاکیان ئەنجامدا.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ سەرباز و ٢ چەتە کوژران و ٢ چەتە و ٢ سەربازیش بریندابووم.

هەروەها ئۆتۆمبێڵێکی داگیرکەرانیش تێکشکێنرا."

ف.ق