لە عەفرین ٤ سەربازی سوپای تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی ٣چالاکی جیاواز لەدژی سەربازانی سوپای تورک لە عەفرین ٤ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران و ٥سەربازی تر برینداربوون.

دەربارەی نوێترین چالاکی شەڕڤانانیان، ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ڕۆژی ٢١ی ئەم تەمووز/٢٠پووشپەڕ لە گوندی گۆبەل-ی سەربە عەفرین هێزەکانمان دژی مۆڵگەکانی سوپای تورک سێ چالاکی هاوکاتی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٣ مۆڵگە ڕووخێندراون، چوار سەرباز کوژراون و ٥ سەربازی تریش بریندار بوون".

ک-ش