لە عەفرین ٤ هاووڵاتیی تر ڕفێندران

بەلانیکەمەوە لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لە عەفرین ٢٤ هاوڵاتیی مەدەنی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە ڕفێندراون.

ئاژانسى هەواڵى هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، چەتەکانی فورقەت ئەل حەمزە، لە گوندی باسوتە-ی سەر بە شێراوای عەفرین ٤ هاووڵاتیی مەدەنییان ڕفاندووە. تا ئێستا نازانرێت ئەو ٤ هاووڵاتییە مەدەنییە بۆ کوێ ڕفێندراون.

ناوی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیە ڕفێندراوانە بەم شێوەیە: ١ - حسێن جومعە کرێش تەمەن ٤٥ ساڵ، ٢ - مەجید عەبدۆ تەمەن ٥٠ ساڵ، ٣ - خەیری وەلید عومەر تەمەن ٢٧ ساڵ، ٤ - شادی بەتال قەدری تەمەن ٤٠ ساڵ.

لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا، سووپای داگیرکەری تورکیا و گروپە چەتەکانی، لە عەفرین لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی مەدەنیان ڕفاندووە و بە ئەشکەنجەش ٢ هاوڵاتیان کوشتووە.

 دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەتەکانیان تەنها بە هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی عەفرینەوە ناوەستن، بەڵکو هێرش دەکەنە سەر سروشت و دار زەیتونەکانی عەفرینیش. لە عەفرین هەزاران داری زەیتون لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە سوتێنراون. هاوکات تاڵانکاریی داگیرکەران دژ بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان بەردەوامە.

ر.م