توڕەیى زەیتون: ٤ چەتە لە عەفرین کوژران

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، هێزەکانیان لە عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٤ چەتە کوژراون و ٥ چەتەى تریش بریندار بوون.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانیان ئێوارەى دوێنێ لە ناوەندی شاری عەفرین چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هێزەکانمان لە عەفرین و باکووری سوریا بۆ تۆڵەى شەهیدانى عەفرین و لێپرسینەوە لەو تاوانانە کە داگیرکەران لە دژی گەلەکەمان ئەنجامیانداوە، بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکییەکیان لە دژی سەربازانى دەوڵەتى تورک و گروپە چەتەکانیان.

هێزەکانمان رۆژی ٧ی نیسانی ٢٠١٩ / ١٨ی خاکەلێوە لە شەقامی ماراتا لە ناوەندی شاری عەفرین لە دژی چەتەکانى ئەحرار شەرقییە چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و ٥ چەتەى تریش بریندار بوون.

ئێمە جارێکیتر بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە چالاکییەکانمان لە دژی چەتەکان بەردەوامییان دەبێت و بۆ رزگارکردنى عەفرین لە چەتەکان جگە لە بەرفراوانترکردنى چالاکییەکان رێگایەکى ترمان لە بەردەمدا نییە".

ر.م