لە عەفرین ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنران

لە عەفرین تیرۆری دەوڵەتی تورک لەدژی خەڵکی مەدەنی بەردەوامە. لە شێراوا نزیکەی ٥ هاوڵاتی تری کورد ڕفێنران.

بە پێی زانیاریەکان هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک ٢٤ی ئاب هەڵیانکوتایە سەر گوندی گرزەلی ناوچەی شێراوا و ژمارەیەک هاوڵاتیان ڕفاند.

ناوی ئەو کەسانەی ڕفێنراون بەم جۆرەیە: ئەحمەد ئیبەش زەکەریا (٤٢)، یاسەمین عەبدۆ ئیبراهیم، وەلید جومانا عەلی (٥٥)، سوبحی جومانا عەلی (٦٠)  و ئەحمەد عەلۆ ئیبیش عەلی (٥٨).

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین و ئەو شوێنانەی تری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە داگیری کردووە هەموو ڕۆژێک لەدژی مرۆڤایەتی تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. هەموو ڕۆژێک هاوڵاتیان دەڕفێنرێن و داوای فیدیە لە خانەوادەکانیان دەکرێت. ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن و چارەنووسی ژمارەیەکیشیان تا ئێستا نادیارە.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا لە گوندی ئاخجەلەی ناوچەی جندرێس خەلیل ئیبراهیم (٢١) ڕفێنرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

٢٤ی ئاب هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیان کوتایەسەر ماڵی کەسێک بەناوی عەبدوڵلا حسێن مستەفا و ئەشکەنجەیان کرد و دەستیان بەسەر پارەکەیدا گرت.

لە ١٩ی ئابدا منداڵێکی ١٤ ساڵ بەناوی سەلوا ئەحمەد شاشۆ خەڵکی گوندی دارگرێی مابەتا لە عەفرین ڕفێنرا.

١٨ی ئاب محەمەد نووری شێخۆ (٥٠) و عەبدولرەحمان نووری شێخۆ (٤٥) خەڵکی گوندی چۆلاقای جندرێس ڕفێنران.

لە ١٣ی ئابدا محەمەد قەرە بن مامەدی خەڵکی گوندی خلنێرێی ناوچەی شیێ ڕفێنرا و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

٨ی ئاب حسێن عەبدولڕەحمان عوسمان (٦٨)، عیزەت محەمەد عوسمان (٥٨)، خەلیل عیزەت عوسمان (٢٣) مستەفا عەلوش (٤٦)، عوسمان محەمەد ڕەشۆ (٦٥) و فەریدە عەبدۆ (٣٥) خەڵکی گوندی چۆلاقا ڕفێنران.

ف.ق