لە عەفرین ٦ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە چالاکیەکانی هێزەکانیاندا لە عەفرین و مارع ٦ داگیرکەر کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، لە ناوچەی جندرێسی عەفرین  و لە مارع و شێراوا لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕۆژی ٥ی ئایاردا، هێزەکانمان لەنێوان گوندی دێربێلوت و ناوچەی جندرێس لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران.

ڕۆژی ٧ی ئایار هێزەکانمان لە گوندی باسووتی سەر بە ناوچەی شێراوا لەدژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەشدا ٢ چەتە کوژران و ٢ چەتەش برینداربوون.

ڕۆژی ٨ی ئایاریش هیزەکانمان لە دەوروبەری شاری مارع لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدرا و چەتەیەک کوژرا.

ڕۆژی ١١ی ئایاریش هیزەکانمان لە فولکەی ناوەندی شاری عەفرین لەدژی چەتەی داگیرکەر چالاکی سابوتاژیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژراوە و چەتەیەکیش بریداربووە.

بە گشتی لە چالاکیەکاندا ٦ چەتە کوژراون و ٣ چەتەش برینداربوون."

ف.ق