لە عەفرین ٦ چەتەی سوپای تورکیا کوژران

شەڕڤانانی یەپەگە لە کانتۆنی عەفرین دوو چالاکییان لەدژی چەتەکانی سەر بە تورکیا ئەنجامدا، لەو چالاکییانەدا شەش چەتە کوژران.

 

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە، لەبارەی چالاکیی شەڕڤانان لە عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئەو چالاکییانەی خستەڕوو.

لە ڕاگەیەنراوی یەپەگەدا هاتووە: لە دووەمین قۆناغی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەڕڤانەکانانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لەدژی چەتەکان، ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران /٣ی پووشپەڕدا لە سەر رێگای گوندی دێوا بۆ تەل سلۆری سەر بە جندرێس چالاکییەک لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژران.

لە بەردەوامیدا یەپەگە ڕایگەیاندوە: ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران /٤ی پووشپەڕ لە گوندی ئامارای سەر بە ماباتای عەفرین، چالاکییەکی دیکە لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شام ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا پێنج چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانیش تێکشکێندرا.

لەکۆتاییدا یەپەگە ڕایگەیاندووە، کە لە سەرەتای بەرخۆدانی سەردەمەوە بۆ ئێستا دوو هەزار و ٤٩١ چەتەی داگیرکەر کوژراون.

ک-ش