لە عەفرین چالاکی لەدژی چەتەکانی جێش ئەلشەرقیە ئەنجامدرا

دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٣:٣٥ بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێڵێکی گروپی چەتەی جێش ئەلشەرقیە تەقیەوە و سەرۆک چەتەیەک و کەسێکی تر کوژران.

لە عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە کۆڵانی مەحمودیە دوێنێ شەو تەقینەوەیەک ڕوویدا.

دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٣:٣٥ بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێڵێکی گروپی چەتەی جێش ئەلشەرقیە تەقیەوە و سەرۆک چەتەیەک و کەسێکی تر کوژران.

بە پێی زانیاریەکان کەسێک بە ناوی جاسم ئەلباسات فەرماندەی گروپی چەتەی جێش ئەلشەرقیە کوژراوە. بەڵام ناسنامەی کەسەکەی تر نەزانراوە.

ف.ق