لە عەفرین گورزێکى تر لە داگیرکەران درا و ٢ چەتەى میت کوژران

یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانان لە ناوچەى شەرای عەفرین چالاکییەکیان لە دژی چەتەکانى سوڵتان موراد، کە سەر بە میتی تورکیاى داگیرکەرن ئەنجامداوە و لە ئاکامدا ٢ چەتەی میت کوژراون.  

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) بڵاویکردەوە، شەڕڤانان دوێنێ ٦ى ئەیلولی ٢٠١٨ لە ناوچەى شەرای عەفرین چالاکییەکیان لە دژی چەتەکانى گروپى سوڵتان موراد ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٢ چەتە کوژراون.

بەپێى راگەیاندراوەکەى یەپەگە، شەڕڤانانى یەپەگە دوێنێ پێنجشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ لە سەر رێگاى نێوان گوندەکانى دێرسێوان و شێخ ئورزێ لە ناوچەى شەرای عەفرین چالاکییەکی بۆسە دانیانان ئەنجامداوە.

یەپەگە راشیگەیاندووە، لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژراون و دەستیش بەسەر ٢ چەکى جۆری ئەى کەی – ٤٧ ی چەتەکاندا گیراوە.

ر.م