لە عەین عیسا مینێک تەقیەوە و منداڵیک گیانی لەدەستدا

لە گوندێکی عەین عیسای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا مینێکی چەتەکانی داعش تەقیەوە. لە ئەنجامدا منداڵێکی ١٣ ساڵ گیانی لەدەستدا.

لە گوندی ئەلئەرسی (١٠ کم لە ڕۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا) منداڵێک بە ناوی محەمەد ئیسماعیل کە خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیدا، پێ بە مینێکی بەرماوەی داعش دەنێت و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات.

هەروەها ئامۆزاکەشی بە ناوی ئەحمەد ئەلفەهد (١٢ ساڵ) بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی شەهید عومەر عەلوشی عەین عیسا لە ژیر چاودێری پزیشکەکاندایە.

ف.ق