لە عەین عیسا هێرشی تێکدەرانە

لە عەین عیسا بە بۆمب هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵایەک. هەروەها دوو ئۆتۆمبێڵی حکومەتی سوریا سووتێنران. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد.

بە پێی زانیاریەکان، شەی پێنجشەمە لەسەر هەینی کاتژمێر ٠١:٠٠ ژمارەی کەسی نەناسراو دوو بۆمبیان خستە ماڵێکەوە. لە ڕووداوەکەدا زیان بەر کەس نەکەوت.

هەمان شەو ٢ ئۆتۆمبێڵی حکومەتی سوریا لە لایەن ژمارەیەک کەسی نەناسراوەوە سووتێنران.

نازانرێت پەیوەندی هەردوو هێرشەکە پێکەوە هەیە یان نا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دوای هێرشەکان دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە.

ف.ق