لە فیستیڤاڵی فیلمی لێلۆندا نمایشکردنی فیلمەکان کۆتایی هات

لە فیستیڤاڵی فیلی نێودەوڵەتی لێلۆندا کە لە شەهبا ئەنجامدرا، نمایشکردنی ئەو فیلمانەی کە لەبارەی ئێش و ئازاری گەلی کوردەوە بەرهەم هێنراون، کۆتایی هات.

فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی لێلۆن ٢١ی ئەیلول لە کەمپی بەرخۆدان و سەردەمی شەهبا بە دروشمی 'گوڵێک بە تەنها نابێتە گوڵستان' دەستیپێکرد، ژمارەیەک فیلم لەبارەی ئێش و ئازارەکانی گەلی کوردەوە نمایشکران و نمایشکردنی فیلمەکان کۆتایی هات.

لە فیستیڤاڵەکەدا فیلمی 'ڤەگەر' لە دەرهێنانی سلێمان دەنیز نمایشکرا کە لە فیلمدا باسی گەنجێک بە ناوی ئەیوب دەکرێت کە لەگەڵ پوری دەچێتە سەر چیای ئارارات. لەوبارەیەوە بەکر عەلۆ هاوسەرۆکی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی عەفرین بۆچوونەکانی دەربڕی.

دواتر فیلمی 'ڕوو' کە لە بەرهەمهێنانی زیلان مستەفایە و ئاماژە بە ئێش و ئازارەکانی خەلکی عەفرین دەکات کە ئاوارەبوون، نمایشکرا.

ف.ق