لە فەرەنسا هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران

لە هەردوو شاری نانسی و ماریگنانی فەرەنسا بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست چالاکی ساز کران.

چالاکی و خۆپیشاندانەکان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا لە شارەکای نانسی و ماریگنانی فەرەنسا چالاکی بەڕێوە چوون.

نانسی

لە گۆڕەپانی پڵەس ماگینۆتی شاری نانسیی فەرەنسا چالاکیەک بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوە چوو. کوردستانیان و دۆست و هاوڕێ فەرەنسییەکانیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامداو تیایدا بێدەنگی دەوڵەتانی ئەورۆپایان بەرامبەر بە کریارە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە رۆژئاوای کوردستان، شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا دروشمی "داعش تیرۆرە، ئەردۆغان پشتگیری داعش دەکات" و "بکوژ ئەردۆغان" و "تیرۆرست ئەردۆغان" و "بژی شۆڕشی رۆژئاوا" بەرز کرانەوە.

ماریگنان

لە شاری ماریگنانیش چالاکوانانی بزوتنەوەی نێودەوڵەتی گەنجانی شۆڕشگێر بە دروشمی "مەهێلە" رێپێوانێکیان ئەنجامد. سەدان کەس بەشداری رێپێوانەکە بوون و بە یەک دەنگ داگیرکەری و هێرشە قڕکەریەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رسواو شەرمەزار کران.

ز.ش