لە قامیشلو تەقینەوەیەک روویدا

لە شاری قامیشلو لە سەرڕێگەی هلێلییە تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاندووە، لە قامیشلو لەسەرڕێگەی سەرەکی گەڕەکی هلێلییە لە نزیک کەراجی تەکسییەکان متۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٥هاووڵاتی  برینداربوو. بریندارەکانیان گوواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

هێزەکانی ئاسایش دەستیان بە لێکۆڵینەوەکردووە.

ک-ش