لە قامیشلو لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێک ئەنجامدرا

هاووڵاتیان لەشاری قامیشلوی لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و دانانی دیواری داگیرکاری لەعەفرین ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

کاتژمێر ١٠ی ئەمڕۆ بە دەسپێشخەری مەجلیسی گەل و کۆنگرەی ستار، هاووڵاتیان لە مەیدانی عوسمان سەبری کۆبوونەوە.

جەماوەرهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەیدا، داگیرکاری عەفرین و دیواری داگیرکارییان ئیدانەکرد.

ئاپۆڕای جەماوەر بە دروشمی " بەڕۆحی بەرخۆدانی شیلادزێ ئێمە کۆتایی بە داگیرکاری تورکیا دەهێنین، ئێمە عەفرین وبرادۆست ئازاد دەکەین" بەرەو مەیدانی شەهید رووبار قامیشلوو ڕێپێوانیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا دروشمی" بژی بەرخۆدانی عەفرین"، " بژی بەرخۆدانی گەریلا"، " بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی" وترایەوە.

لە کۆتایی رێپێوانەکەدا شەمێخان گولە وتەبێژی کۆنگرەی ستارقسەیکرد و وتی، " ئێمە هیچکات لەهەمبەردوژمنان وداگیرکەراندا کە دەستیان بۆ دەسکەوتەکانی گەلی کورد درێژکردووەتەوە چۆک دانادەین. ئێمە لەدژی هەر هەرکەس ولایەنێک کە بیەوێت زیان بە شۆرشی ئێمە، گەلی ئێمە و دواڕۆژیی ئێمە بگەیەنێت دەوەستینەوە.

چالاکییەکە بەوتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ک-ش