لە مارع و شێراوا ٣ چەتە کوژران

لە هەرێمەکانى مارع و شێراوا لە چالاکیى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا ٣ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى چالاکیی هێزەکانیانەوە لە مارع  و عەفرین راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا هاتووە:

"هێزەکانمان رۆژی ١٠ی شوبات لەسەر رێگای نێوان گوندەکانى تەل مالید و عیون لە ناوچەى مارع لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا چەتەیەک لە گروپی چەتەکانى جەیش وەتەنی کوژرا.

رۆژی ١١ی شوبات هێزەکانمان لە گوندی برج حەیدەر لە ناوچەى شێراوای عەفرین لە دژی گروپێک لە چەتەکانى فەیلەقی شام چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون.

هەر لەو رۆژەدا هێزەکانمان لە هەرێمی مارع لە نزیک گوندی توێسێ لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژمارەى چەتە کوژراو و بریندارەکانى ئەو چالاکییە روون نەبووەتەوە.

لەلایەکى ترەوە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە تۆپی جۆری ئۆبیس و هاوەن گوندەکانى هەرێمی شەهبا و گوندەکانى ناوچەکانى شەرا و شێرا تۆپباران دەکەن".

ژ.ت