لە مارع وشێراوای عەفرین ٥چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئاشکرای کرد کە شەرڤانانی ئەوان لە شاری مارع و لەناوچەی شێراوای عەفرین سوپای تورک وچەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک-یان کردووەتە ئامانج و ٥چەتە کوژراون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین کوژرانی ٥چەتەی دەوڵەتی تورکیایان لە شاری مارع و ناوچەی شێراوای عەفرین ڕاگەیاند.

لەراگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفرینداهاتووە:

هێزەکانی ئێمە لە شاری مارع وناوچەی شێراوا لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا.

لە رێکەوتی ٢٤ی تەمووز هێزەکانی رزگاری عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لەشاری مارع چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.

لە رۆژی ٢٥ی تەمووز لە باشووری شاری مارع لەدەورووبەری گوندی عەبلا هێزەکانی ئێمە حەشارگە وسەنگەرەکانی چەتەکانی ئەحراری شامیان کردەئامانج. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژران و چەتەیەکی تریش برینداربوو.

لە ڕۆژی ٢٦ی تەمووز/٤ی گەلاویژ لەناوچەی شێراوای عەفرین و لەگوندی برج حەیدەر هێزەکانی ئێمە لەدژی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٢جەتە کوژران.

ک-ش