لە مارع ٢ چەتە کوژران

هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە مارع گورزیان لە چەتەکانى سوپای تورکی داگیرکەردا. لەو گورزەدا ٢ چەتە کوژران و دەستیش بەسەر چەک و جبەخانەى چەتەکاندا گیرا.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین رۆژی ١ی ئادار لە دەورووبەری شاری مارع لە دژی چەتەکانى سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا.

لە راگەیاندراوى هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى ئەو چالاکییەوە تیایدا هاتووە، ٢ چەتە لە ئەنجامی چالاکیی هێزەکانماندا کوژران و دەستیش بەسەر چەکێکى ئێم ١٦ و دووربینێک و هێلەکێکى هێرش، چەکێکى ئەی کەی – ٤٧ ، هێلەکێکى تری هێرش، ئامێرێکى پێوانەکردن، کامێرایەک، ناسنامە و چانتا و جزدانی چەتەکان دا گیرا.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین ئەوەشیان راگەیاندووە، سوپای داگیرکەری تورک بە تانک، تۆپی ئۆبیس و هاوەن گوندەکانى ناوچەى شێراوا و شەرا و هەرێمی شەهبایان بە چڕی بۆردومانکرد.

ژ.ت