لە مارع ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران

هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە مارع لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانی لەدژی داگیرکەران لە عەفرین و دەرووبەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە ڕۆژی ٢٤ ی ئاب/٢ی خەرمانان ،هێزەكانیان لە مارع چالاكییەكیان ئەنجامداوە و توانیویانە سێ‌ سەربازی سوپای داگیركەری تورك بكوژن و دوو سەربازیش برینداربكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی ڕزگاری عەفرین لە سنوری هەرێمی عەفرین لەچالاكییەكانیان بەردەوامن و توانیویانە زیانی قورس لە دوژمن بدەن.

ک-ش