لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا ٨٠ سەرباز و چەتە کوژران

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە ئەنجامی شەڕ و چالاکیەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە لەو ماوەیەدا ٨٠ سەربازی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەوڵەتی تورک کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئەنجامی شەڕو چالاکیەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرای کرد و ڕایگەیاند لەگەل ئەوەی لە ئێستادا ئاگربەست لە ئارا دایە، بەڵام سوپای تورکی داگیرکە بە هەموو هێز و توانای سەربازی و مرۆییەوە بەردەوامە لە هێرش و پێشێلکاریەکانی دا و جەختی کردەوە کە ئەوانیش لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوا دا وەڵامی هەموو هێرشەکان دەدەنەوەو تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠ سەرباز و چەتە  کوژران.

ڕاگەیێنراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیە:

" لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا ئاگربەست لە ئارادایە و سەرەڕای ئەوەی هێزەکانمان بە گوێرەی ڕێکەوتنەکان هەڵسوکەوت دەکەن، بەڵام سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، بە هەموو هێز و توانای تەکنیکی شەڕەوە لە گشت بەرەکان بەردەوامە لە هێرشەکانی دا. سوپای تورک لە هێرشەکانی دا هاوڵاتی مەدەنی دەکاتە ئامانج و قەتلیان دەکات.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی ئوم ئەشپا و باب ئەلفاراج و ئەمراد و تل قەرتەل و سێ نەقلیی داودیە و باب ئەلخێر و مرێکس.  لە وەڵامدانانەوەی هێرشەکاندا ٤٧ سەرباز و چەتە کوژران و ٢ دۆشکە هەڵگر و ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازیش لەناو بران.

بەرەی نێوان سەرێکانی و تل تەمر

چەتەکانی سوپای داگیر هێرشیان کردە سەر هەر یەک لە گوندەکانی ئەلتەویلاو ئەریشاو لەیلان.  لە ئەنجام و وەڵامدانەوەی هێرشەکاندا ١٤ سەربازی سوپای تورک و چەتەکانی کوژراون.

بەرەی نێوان گرێ سپی و عەین عیسا

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەر یەک لە گوندەکانی قاندریەو بەسریەو خربەت فارس وئەبو خەرزاش هێرشیان ئەنجام دا. لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەشدا ١٩ سەرباز و چەتە کوژران و ژمارەیەکیشیان بریندار بوون.

بە کۆی گشتی لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکاندا ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکە هەڵگر و ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی لە ناو براون و ٨٠ سەرباز و چەتەش کوژران.

هەروها شەڕڤانێکمان بە قارەمانانە بەرگری کرد و شەهید بوو، ٨ هەڤالیشمان بریندار بوون."

ز.ش