لە منبج بۆ داواکاریی دەستووری دیموکراتیک ڕێپێوان کرا

لە منبج بە سەدان کەس بۆ داواکاریی دەستوورێکی دیموکراتیک بۆ سوریا، ڕێپێوانێک بەڕێوە چوو، پەیامی "دەبێ گەلی سوریا چارەنووسی خۆی دیار بکات" بەرز کردەوە.

پارتی سوریای پێشڤەرۆژ لە شاری منبج ڕێپێوانێکی ڕێکخست، لە ڕێپێوانەکەدا بە سەدان هاوڵاتی دانیشتووی منبج و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی سڤیلی دیموکراتیک لە شاری منبج و گوندەکانی دەوروبەری بەشدار بوون و داوای دەستوورێکی دیموکراتیکیان کرد کە نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکانی بەبێ جیاوازی تێیدا بەشدار بن، هەورەها داوای پاراستنی ئازادی تاکەکەسی کرا لەسەر بنەما دیموکراتیک و فرەڕەنگی.

بەشداربووانی رێپێوانەکە وێنەکانی شەهیدان، لەناویاندا وێنەی شەهید هەڤرین خەلەف و پانکارتی "فرەڕەنگی ڕێبازمانە، دیموکراتی دروشممانە، لامەرکەزی ڕێبازمانە"، "نا بۆ دەسەڵاتی و نا بۆ مەرکەزیەت"، "بە ڕەنجی شەهیدانمان، داهاتووی سوریا دەنەخشێنین" و "دەستوورێکمان دەوێت بمانپارێزێت نەک لەناومان ببات".

رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی گشتی بووە گردبوونەوە و بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر بەناوی پارتی سوریای پێشڤەرۆژ، ئەندامی پارتییەکە عیماد موسا قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای بزووتنەوەی گەل لە ئازاری ٢٠١١دا گەل داوای مافەکانی ئازادی و ژیانی شکۆداری دەکرد. بەڵام تیرۆری بە هەلی زانی و دەولەتانیش پشتیوانیان کردن بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەوان بجولێنەوە. دیمەنی یەکەمیش لە کۆبانێ ئاشکرا بوو و ئەوەی بە تیرۆری داعش دەستیپێکردیە لە دێرەزۆر لەناوچووە.

عیماد موسا ئاماژەی بەوەش کرد کە تیرۆری سیاسی بەدەستی دانیشتوانی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕووخا و لەناوچوو، ئەو هەرێمەی کردە نمونەی ئاسایش و ئارامی. هەروەها مووسا سەرنجی ڕکێشایە سەر ئەوەی کە ئەگەر ئەو سەرکەوتنە تەواو نابێت هەتا نوێنەراینی ڕاستەقینەی گەل لە هەموو کۆبوونەوە و دانووستانە نێونەتەوەییەکان لەبارەی چارەسەریی ئاڵۆزییەکان بەڕێوەدەچنن بەشدار نەبن.

دواتر بەناوی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی عەبدولا هەجۆ لێدوانێکی دا کە ڕێککەوتنەکانی لەسەر حسابی گەلی سوریا ڕەت کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا مافی گەلی سوریا هەیە کە بریار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن. ئەوان خاوەنی ئەم خاکەن، هەموو بستێکی ئەم خاکە ئازاد دەکەن. ئاگاداری پاراستنی یەکێتی خاک و گەلن. هەروەها دەبێت دەستووری سوریا مافی هەموو پێکهاتەکان مسۆگەر بکات. 

رێپێوانەکە بە وتنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.