لە منبج تەقینەوەیەک روویدا و منداڵێک بریندار بوو

لە شەقامی ٣٠یى منبج دا تەقینەوەیەک روویدا و بەو هۆیەوە منداڵێک بریندار بوو.

سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ ماتۆڕ سکیلێکى بۆمبڕێژکراو لە شەقامی ٣٠یی شاری منبج دا تەقییەوە.

بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە منداڵێک بریندار بوو. هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ چوونە شوێنى تەقینەوەکە و دەستیان لە لێکۆڵینەوە کردووە.

ر.م