لە منبج تەقینەوەیەک روویدا و کەسێک بریندار بوو

لە منبج بە هۆی تەقینەوەى مینێکەوە، ئەندامێکى هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو.

مینەکە لەسەر رێگایەکى نزیک ناوچەى دەرۆ چێندرابوو و دوێنێ شەو تەقییەوە.

راگەیاندرا، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە ئەندامێکى هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ بریندرا بووە. دەستیش کراوە بە لێکۆڵینەوە لە شوێنى تەقینەوەکەدا بۆ دۆزینەوەى سەرە داوەکانى ئەنجامدەرانى تەقینەوەکە.

ر.م