لە منبج سوپاى تورک و گروپێک چەتە لە یەکیان دا

لە رۆژئاواى منبج لە نێوان گروپێک چەتە بە ناوی ئەحفاد ئەل رەسوڵ و سوپاى تورکی داگیرکەر شەڕ روویدا.

بەپێى سەرچاوەکانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج، شەڕ لە نێوان ئەو گروپە چەتەیە و سوپاى تورکی داگیرکەردا لە گوندی سەکرییە لە رۆژئاواى منبج روویداوە.

گوندی سەکرییە لە ژێر داگیرکەریى سوپاى تورک و چەتەکانیدایە و تاوەکو ئێستا زانیاریى روون لەبارەى زیانى ئەو تێبەربوونەى سوپاى تورکی داگیرکەر و ئەو گروپە چەتەیە لەبەردەستدا نییە.

ر.م