لە منبج ٢ تەقینەوە روویاندا

لە منبج ٢ تەقینەوە روویاندا و زیانێکى زۆری مادییان لێکەوتەوە.

لە منبج لە نزیک گەراجی شارەوانیى گەلی منبج بۆمبێکى دەنگی تەقێنرایەوە.  هەروەها لەسەر رێگاى ٣٠هەمی رۆژئاواى شاری منبج دا و کاتێک ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک تێدەپەڕی، بۆمبێکى چێندراوی پیادا تەقێنرایەوە.

تەقینەوەکان زیانی مرۆییان نەبووە، بەڵام زیانێکى زۆری مادییان لێکەوتوەتەوە.

هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ دەستیان بە لێکۆڵینیەوە لەبارەى تەقینەوەکانەوە کردووە.

ر.م